“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”

0
34

SNN-

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی فەرمی، رووخساری پلانێکی گشتگیری بۆ سەرلەنوێ‌ بڵاوپێکردنەوەی هێزە چەکدارەکان ئاشکراكردووە، کە ئامانج لێی کشاندنەوەی سەرجەم یەکە سەربازییەکانە لە ناوەندی شار و ناوچەكانی دانیشتوان پێش کۆتایی ئەمساڵ.

هاوکات باسی لەوەشکردووە، دۆسییەی ئاسایشی ناوخۆ بە تەواوی رادەستی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا تایبەتمەندەکانی دەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەش رێگە بە یەکەکانی سوپا دەدات خۆیان بە تەواوی تەرخان بکەن بۆ ئەرکی پاراستنی سنورەکان و بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و بەرزکردنەوەی ئامادەیی سەربازی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this