
پارەی عێراقی
SNN-
مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەت بەسەرۆکایەتی عەلی زەیدی زنجیرەیەک ڕێکاری گرنگی بۆ پاراستنی هێزی کڕینی دینارو کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی هەڵاوسان لەبازاڕەکاندا جێبەجێکردووە.
بهگوێرهى لێدوانەكهى مهزههر محهمهد، جێگیرکردنی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ بەئامانجی پاراستنی بەهای دەرەکی دراوی نیشتمانیو بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتیانە بەدیناری عێراقی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “دابینکردنی پێویستی بازرگانان بۆ هاوردەکردنی کاڵاکان لەڕێگەی سیستەمی بانکی فەرمیو بەبەکارهێنانی یەدەگی دراوی بیانی دەوڵەت، بوەتە هۆی سنووردارکردنی کاریگەری بازاڕی ڕەش لەسەر نرخی پێداویستییەکان لهگهڵ فراوانکردنی مۆدێلی نوێی بازاڕکردن، بەتایبەت کردنەوەی فرۆشگه هەرەوەزییەکانو شێوازە پێشکەوتوەکانی دیكهى خستنەڕووی کاڵا، کێبرکێی دروستکردوەو ڕێگریی لەبەرزبونەوەی ناڕەوای نرخەکان كردوه”.
باسی لەوەشکردووە، “کەمبونەوەی یەدەگی دراو، زیادکردنی بێسەروبەری بڕی نەختینە، پشتبەستنی ڕەها بەداهاتی نەوت کە ئێستا بەهۆی ململانێ جیۆپۆلەتیکییەکانەوە لەژێر فشاردایە، لەگەڵ گرژییە هەرێمایەتییەکان، گەورەترین مەترسین بۆ سەر بەهای دراوی نیشتمانی، بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەبڕیاری کارگێڕیی خێرا نابێت، بەڵکو پێویستی بەچاکسازیی درێژخایەن هەیە لەڕێگەی، هەمەجۆکردنی سەرچاوەکانی داهات، کەمکردنەوەی پشتبەستن بەنەوت، چاکسازیی سیستەمی بانکیو فراوانکردنی بەکارهێنانی ئامرازەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی.”
More News
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
29 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
37 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق ڕێکاری نوێ بۆ بەهێزکردنی دینارو بەرەنگاربونەوەی هەڵاوسان دەگرێتەبەر
29 mins لهمهوپێش -
“تاكۆتایی ئەمساڵ تەواوی هێزەكان لە شارەكانی عێراق دەكشێننەوە”
37 mins لهمهوپێش



