
ئیدارەی گەرمیان
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان چه‌ند بڕیارێكى نوێ ده‌رده‌كات و له ناویاندا لیژنه‌یه‌ك بۆ پشكنینى فه‌رمانگه‌گان دروست ده‌كات به مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه له به‌كارهێنانى ده‌ستكێش و ده‌مامك و رێكاره خۆپارێزییه‌كان. هه‌روه‌ها شوێنه خزمه‌تگوزاریه‌كان له 12 شه‌و بۆ 6ى به‌یانى داده‌خات.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وته‌بێژى ئیداره‌ى گه‌رمیان به snnى راگه‌یاند؛ نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ ژوورى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ئیداره‌ى گه‌رمیان كۆبوونه‌وه و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێكیان ده‌ركردووه كه بریتین له:
– گرتبه‌رى ڕێوشوێنى خۆپارێزى له فه‌رمانگه حكوومییه‌كان و به به‌كارهێنانى دهستگێش و ده‌مامك و جێڵى پاككه‌ره‌وه له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندان هه‌روه‌ها هاووڵاتیانیشهوه.
– له كاتژمێر 12ى شه‌و تا 6ى به‌یانى گشت ئه‌و شوێنه خزمه‌تگوزارییانه‌ى ڕێگه‌یان پێ‌درابوو داده‌خرێن.
– قه‌ده‌غه‌ى ئاهه‌نگ و سوڵحى عه‌شایه‌رى و بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى دیكه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك. هه‌ر هاووڵاتییه‌ك پابه‌ند نه‌بێت رێگاى یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.
– به هاوكارى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و رێكخراوه‌كان كار‌و پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت به هۆشیارى خۆپارێزى ئه‌نجامده‌درێت.
– ئه‌نجامدانى پشكنینى كۆرۆنا و وه‌رگرتنى سامپڵ له به‌شێك له كاسیبكاران و ده‌ستگێڕه‌كان.
– ئه‌گه‌ر بازرگان و خاوه‌ن كۆگاكانى بوارى پیشه‌سازییه‌كان بیانه‌وێت بابه‌تى خۆپارێزى وه‌كو ده‌مامك و ده‌ستكێش و جێڵى پاككه‌ره‌وه هاورده‌ى گه‌رمیان بكه‌ن كارئاسانیان بۆ ده‌كرێت.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم وتیشى، هاوكات لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كان بكه‌ن به مه‌به‌ستى دڵنیابوونه‌وه له رێكاره‌كانى خۆپارێزى له لایه‌ن فه‌رمانبه‌ران و كارمه‌ندانه‌وه له ده‌مامك و ده‌ستكێش و هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتیانه‌ش كه سه‌ردانى فه‌رمانگه‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئیداره‌ى گه‌رمیان له‌گه‌ڵ داواكارى گشتى گه‌رمیان كۆبووه‌ته‌وه و داواى كردووه رێكارى یاسایى له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه بگرێته به‌ر كه خه‌ڵكى چه‌واشه ده‌كه‌ن یان پێچه‌وانه‌ى ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.
له ئێستادا له سنوورى گه‌رمیان 58 تووشبوو به كۆرۆنا هه‌یه و چوار كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
19 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
25 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



