
جەی دی ڤانس، جێگری ترەمپ
SNN
سپێگەی هەواڵی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمریکا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ گەشتەکەی بۆ ژنێڤ و گەشتنە رێککەوتنێکی جێگیر لەگەڵ ئێراندا.
ئەم سەردانی ڤانس لە کاتێدایە کە شەوی رابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە كۆشە سپی: بەم نزیکانە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران واژۆ دەکرێت، رەنگە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە لە ئەوروپا واژۆبكرێت.
وتیشی، جەی دی ڤانس ئامادەی واژۆكردنی رێککەوتنەکە دەبێت لەگەڵ ئێران.ئەگەر پێویست بكات منیش ئامادەی واژۆكردنی رێككەوتنەكە دەبم.
ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ نەتانیاهۆ قسەم کرد، هەر لەگەڵ واژۆکردنی رێککەوتننامەیەکدا گەرووی هورمز دەکرێتەوە، هەموو شتێک بەرەو تەواوبوون دەچێ لە ئێستادا لە پرۆسەی ئامادەکردنی بەڵگەنامەکانی ڕێککەوتنەکەین.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
6 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



