سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە

SNN – تایبەت
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (CENTCOM) ڕایگەیاند، کە هێزەکانیان لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا سەرجەم ئەو فڕۆکە بێفۆکەوانە هێرشبەرانەیان خستووەتە خوارەوە کە لەلایەن ئێرانەوە ئاڕاستەی گەرووی هورمز کرابوون.
سێنتکۆم لە ڕاگەیەندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:”ئێران چەندین فڕۆکەی بێفۆکەوانی هێرشبەری یەک ئاراستەیی (خۆکوژ)ی بە مەبەستی لێدانی ئەو کەشتییە بازرگانییانە تەقاندووە کە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕدەبن.”
راشیگەیاند: “هێزەکانی ئەمریکا توانیویانە سەرجەم فڕۆکە بێفۆکەوانەکان بخەنە خوارەوە و لە ئێستاشدا هاتوچۆی کەشتییەکان لە گەرووەکەدا بە شێوەیەکی ئاسایی و بێ هیچ ڕێگرییەک بەردەوامە.”
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا جەختیشی کردەوە کە ڕێڕەوی بازرگانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا بە کراوەیی ماوەتەوە و هاتوچۆی تێدا پەکنەکەوتووە.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
44 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
3 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
44 mins لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
3 hours لهمهوپێش



