
SNN-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتە سلێمانی و رایگەیاند، لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.
سەردانى مەزارى مام
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوەری، لەلایەن جەلال شێخ ناجى، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری پێشوازی لێکرا و دواتر راستەوخۆ لەپاش گەیشتنی قاسم ئەعرەجی سەردانی مەزاری مام جەلال’ی کرد و پەیامێکی لە دەفتەری یادەوەری مام جەلالدا نووسی.
دیدار لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانى
لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژانەوانی، قاسم ئەعڕەجی رایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و گوتیشی، ئەوان وەک لیژنەی باڵای ئەمنی عێراق و ئێران و هەروەها بۆ پرسی حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لێرەن و لە ڕۆژانی داهاتووشدا بۆ ئەو مەبەستە سەردانی هەولێر دەکەن.
More News
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت بەرزبووەوە
2 hours لهمهوپێش -
واژوکردنی ڕێککەوتنەکەی ئەمریکا و ئێران لەسویسرا دواخرا
2 hours لهمهوپێش


