ئەمڕۆ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت

0
58

SNN-

ئەمڕۆ یەکشەممە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەست و ئەو فەرمانبەرانە دەکرێت کە مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان پێشتر بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی حوزەیران، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە گرێبەستن و تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە.

باسی لەوەشکردووە: هاوکات لە هەمان کاتدا مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ی تەمموزی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this