وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات

SNN
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گشتاندنێکی فەرمیدا کە ئاڕاستەی گشت وەزارەت و فەرمانگە نەبەستراوەکانی بە وەزارەت کردووە، دواین بڕیار و ڕێنماییەکانی تایبەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی لە چوارچێوەی پڕۆژەی (هەژماری من) ڕاگەیاند و دەڵێت: لەدوای ئەو وادەیە مووچەکە دەبڕن.
3 مانگ مۆڵەت بۆ کۆتاییهێنان بە پرۆسەکە
بەپێی نووسراوەکە، لە دوایین کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران، بڕیاردراوە بە دانانی کۆتا مۆڵەت بۆ ماوەی (3) سێ مانگ بۆ تەواوکردنی گشت ڕێکارەکانی تۆمارکردنی سەرجەم سوودمەندانی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەی (هەژماری من)دا.
مەترسی ڕاگرتنی مووچەی ئەو کەسانەی تۆمار نەکراون
لە بەشێکی تری گشتاندنەکەدا هاتووە، بەپێی بڕیاری حکومەتی فیدراڵی، هەر فەرمانبەرێک تا ڕێکەوتی 2026/8/31 لەم وادەیە لەگەڵ هاتوودا خۆی تۆمار نەکات و کارتی بانکییەکەی وەرنەگرێتەوە، شایستەی دارایی و مووچەکەی لەلایەن حکومەتی بەغداوە ڕادەگیرێت و نانێردرێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕێنمایی بەپەلە بۆ فەرمانگەکان
وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە پرۆسەی دروستکردنی کارتەکان لە کاتی خۆتۆمارکردنەوە نزیکەی مانگێک دەخایەنێت لەلایەن بانکەکانەوە، بۆیە داوا لە سەرجەم بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکان و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکان دەکات کە:
بە زووترین کات ڕێکاری پێویست و بەپەلە بگرنەبەر بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی کە تەواوی سوودمەندانیان خۆیان تۆمار کردووە و کارتی بانکییان وەرگرتووەتەوە.
هاوکات، ئەم نووسراوە فەرمییە بە ژمارەی گشتاندنی 7410 لە ڕێکەوتی 2026/6/17 دەرچووە و لەلایەن ئاوات جەناب نووری، وەزیری دارایی و ئابووری، واژۆ کراوە.

More News
-
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
21 mins لهمهوپێش -
پەرلەمانی عێراق بۆ یاسایی خانەنشینی بەنیازی ئەم کارەیە
39 mins لهمهوپێش -
100 دۆلار 157 هەزار دیناری تێپەڕاند، 100 دۆلار دەبێتە 160 هەزار دینار؟
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزارەتی دارایی مۆڵەتی کۆتایی بۆ تۆمارکردن لە “هەژماری من” دیاریدەکات
21 mins لهمهوپێش -
پەرلەمانی عێراق بۆ یاسایی خانەنشینی بەنیازی ئەم کارەیە
39 mins لهمهوپێش



