نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە

دابەشکردنی زەوی
عەلی حەمەسەعید-SNN
وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم ئامادە نییە پارەی پێویست دابین بكات بۆ قەربووكردنەوەی ئەو جوتیارانەی كە زەوییەكانیان دیاریكراوە بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی گرفتی بۆ دروستبووە كە هەشت هەزار فەرمانبەر لە چاوەڕوانی وەرگرتنی زەویدان.
فەرحان عیزەت، وتەبێژی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەSNNی ڕایگەیاند: ئەو زەوییانەی كە دیاریكراون بۆ دابەشكردن بەسەر فەرمانبەراندا لە ئێستادا لە لایەن هاووڵاتیانەوە بۆ مەبەستی كشتوكاڵی بەكار دەهێندرێن، هاوكات بۆ ئەوەی زەوییەكانیش ڕادەستی شارەوانی بكەنەوە داوای قەربوو دەكەنەوە، بەڵام حكومەت ئامادەنییە ئەو قەرەبووە دابینبكات.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ڕاگەیاندنی بڕیاری دابەشكردنی زەوی زیاد لە 10 هەزار فەرمانبەر فۆڕمی وەرگرتنی زەوییان پڕكردووەتەوە، بەڵام دوای وردبینی دەركەوتووە كە هەشت هەزار فەرمانبەر مافی پێدانی زەوییان هەیە، بەلام بەهۆی ئەوەی ناتوانین قەربووی ئەو هاووڵاتیانە بكەینەوە كە زەوییەكانیان بەكار هێناوە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی گرفتی بۆ دروستبووە.
وتەبێژەكەی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو فەرمانبەرانەی كە فەرمانی ساڵی 2005ی پێدانی زەوییان هەبوو، ئەوانە لە هەفتەی ڕابردوو زەوییان بەسەردا دابەشكراوە، هاوكات لە ناحییەی بیارەش 60 پارچە زەوی 150 مەتر بەسەر فەرمانبەراندا دابەشكراوە، بەڵام تا ئێستا لە ناحییەی خورماڵ نەتواندراوە هیچ پارچە زەوییەك بدرێتە فەرمانبەران.
More News
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
2 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
2 hours لهمهوپێش -
بافڵ جەلال تاڵەبانی و عەلی باپیر جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان دەکەنەوە
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
پەنا بۆ دادگا دەبەم و ڤیدیۆکە دەستکاریکراوە
2 hours لهمهوپێش -
کارێک بۆ ئەردۆغان دەکەم دڵی زۆر خۆش دەکەم
2 hours لهمهوپێش



