ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی:دەبێت پارتی تێبگات ژینگەی سیاسی هەرێم گۆڕاوە قۆرخكاریش كۆتایی دێت

0
48

SNN-

عەلی حەمە سەعید-SNN
ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات، لە دوای ئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوە ژینگەیەكی سیاسی واهاتووەتە ئاراوە كە دەبێت پارتی لەوە تێبگات تاكڕەویی و خۆسەپێنی كۆتایی هاتووە هاووڵاتیان حكومەتێكیان دەوێت جیاوازی نەكات لە نێوان شاروشارۆچەكاندا و بنەماڵەێك بەتەنها فەرمانڕەوا نەبن.

لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لەسەر یەكێتی نشتیمانی كوردستان بووە بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم ئەنجامی داوە و چەندین جار سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی ئەوەیان دووپاتكردووەتەوە هێندەی لە خەمی جێبەجێكردنی داواكاری هاووڵاتیانن ئەوەندە لە خەمی تایبەتی و بەدەستهێنانی پلەو پۆستدا نین، بەڵام ئەوە پارتییە لەوەتێناگات و پێی وایە دەبێت قەوانە كۆنكە دووبارە بكرێتەوە و هەموو جومگەكانی حوكمڕانی لەدەستی خۆیدا بن كە ئەوەش بەلای یەكێتییەوە كۆتایی هاتووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە باشدەزانین كە پارتی كات دەكوژێت و نایەوێت كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكبێت، چونكە قەبوڵی ئەو واقیعە سیاسیەی پێناكرێت كە لەدوای هەڵبژاردنەكانەوە هاتووەتە ئاراوە و لێرە بەدواوە دەستەڵاتی تاڕەوی و جیاكاری كۆتایی هاتووە، یەكێتیش جگە لەوەی داوای شایستەی خۆی دەكات لەبەر بەرژەوەندی هاووڵاتیان هیچ تاوانێكی ئەنجام نەداوە.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، دەبێت بەرپرسانی پارتی لەوە دڵنیاببنەوە و تێبگەن كە ئێستا ژینگەیەكی نوێ‌ هاتووەتە ئاراوە، ئەوە نەمان سەرۆكی حكومەت سەرۆكی هەرێم پۆستە هەستیارییەكانی دیكە لەدەستی ئەواندا بێت و بەئارەزووی خۆیان مامەڵەیان پێوەبكەن و جیاكاری لەنێوان شاروشارۆچەكاندا بكەن، ئەگەر یەكێتیش قبوڵی ئەوە بكاتك ە قبوڵی ناكات، ئەوا هاووڵاتیان بۆخۆیان چیدیكە قبوڵی ئەو تاڕەوییە ناكەن كە لەماوەی 20 ساڵی ڕابردوو بوونی هەبووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this