عەباس عراقچی گەیشتە بەغدا

0
18

SNN-

بەیانی ئەمڕۆ عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.

بەگوێرەی میدیای فەرمی ئێران، عێراقچی سەرپەرشتی ئامادەکارییەکانی رێورەسمی هێنانی تەرمی عەلی خامنەیی، رابەری کۆچکردووی ئێران دەکات کە بڕیارە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو بهێنرێتە هەردوو شاری نەجەف و كەربەلا.

جگە لەوەش عێراقچی بەنیازە چەند پرسێكی تایبەت لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاوتوێ بكات، كە دیارترینیان، قەرزی كەڵەكبووی غازی ئێرانە لای عێراقە، كە بڕیارە لە چوارچێوەی رێککەوتنە سەرەتاییەی لە نێوان تاران و واشنتۆن سزایان لەسەر هەڵبگیرێت و چاوەڕوان دەكرێت ئازادكردنی قەرزەكانی لاى عێراق بەشێك بێت لەو پارانەی كە دەدرێت بە تاران.

وێڕای وردەكاری كۆبونەوەكانی شاندی دانوستانكاری ئێران و ئەمریكا بە نێوەندگیری قەتەرو پاكستان و كە لە هەفتەی رابردوودا لە سویسرا بەڕێوەچوو.

 

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this