
مووچە
عەلی حەمەسەعید-SNN
لەگەڵ ئەوەی چەند ڕۆژێكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەستپێكردووە، بەڵام تا ئێستا وادەیەك دیارینەكراوە بۆ ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات بەرپرسیكی كورد لە بەغداش زانیاری نوێ بۆ SNNئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی كورد لە بەغدا بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، شاندی دارایی هەرێم كە هاتوونەتە بەغدا داوای ئەوەیان كردووە كە بابەتی 120 ملیار دینارەكە لاببرێت و مانگانە هەرێمی كوردستان هەرچەندە داهاتی هەبوو، لە%50ی بۆ بەغغدا بنێرن لەبەرامبەریشدا بەغدا پارەی تەواوەتی مووچە ڕەوانە بكات، بەڵام ئەم داواكارییە لەلایەن وەزیری دارایی عێراقەوە ڕەتكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، فالح ساری وەزیری دارایی عێراق بەڕوونی بەشاندی هەرێمی ڕاگەیاندووە كە بابەتی لابردنی 120 ملیار دینار لە دەستەڵاتی مندا نییە و ئەوە دەبیت لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر بدرێت وەك چۆن پێشتریش ئەو بڕەپارەیە هەر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاری لەسەردراوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، دوای ئەوەی شاندی هەرێم دڵنیابوونەتەوە لەوەی كە وەزیری دارایی عێراق سورە لەسەر ناردنی 120 ملیار دینار، پێشنیارێكی دیكەیان خستووەتە بەردەم وەزیری دارایی عێراق پێیان ڕاگەیاندووە كە بۆ ئەم مانگە تەنها بڕی 80 ملیار دیناریان لەبەردەستدا هەیە بینێرن، بەڵام جارێكی دیكە وەزیری دارایی عێراق ئەوەی وتووە كە هەربڕە پارەیەكتان لەبەردەست بینێرن ئەگەر كەمتر بوو لە 120 ملیار دینارەكە ئەوا بە شێوەی مەقاسە لە پشكی هەرێم دەبڕدرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە دەنێردرێت، بۆیە بەهەموو ئەگەرەكان هەففتەی داهاتوو دەستدەكرێت بەناردنی پارەی مووچەی مانگی شەش
More News
-
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی راگەیەندرا
33 mins لهمهوپێش -
وەزارەتی ناوخۆ: فەرمان بۆ پلە بەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو
44 mins لهمهوپێش -
ئەمڕۆ شاندێکی دیکە دەچێتە بەغدا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی راگەیەندرا
33 mins لهمهوپێش -
وەزارەتی ناوخۆ: فەرمان بۆ پلە بەرزکردنەوەی 682 ئەفسەر دەرچوو
44 mins لهمهوپێش



