سەرۆككۆماری عێراق مەرسومی دەركرد بۆ خانەنیشنكردنی سەرۆكوەزیران و چەند وەزیرێكی دیكە

نزار ئامێدی
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەگوێرەی مەرسومێكی كۆماری، سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی كردووە ،لەسەر خانەنشینكردنی هەریەكە لە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و 11 وەزیری كابینەكەی ناوبراو، كە لەناویاند دوو وەزیری كورد هەیە.
بەگوێرەی نوسراوێك كە لەلایەن نوسینگەی نزار ئامێدی سەرۆك كۆماری عێراق دەرچووە و ژمارە 24ی لەسەرە ئاماژە بەوەكراوە كە بەگوێرەی حوكمەكانی بڕگەی حەوت لەمادەی 73 ی دەستوری عێراق و هەروەها بڕگەی ( 1 ) لە مادەی 14 ی هەمان دەستور، بریار دراوە بە خانەنشینكردنی ( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق و 11 وەزیری كابینەكەی ناوبراو.
ئاماژ بەوەشكراوە، جگە لە سەرۆك وەزیرانی پێشوو، هەریەكە لە تەیف سامی وەزیری دارایی و هەروەها بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردەوە و هەڵۆ عەسكەری وەزیری ژینگە كە دوو وەزیری كورد بوون ئەوانیش خانەنشینكراون.
هەر لە نوسراوەكەدا هەریەكە لە وەزیرەكانی نەوت، ناوخۆ،تەندروستی،پیشەسازی، بازرگانی، سەرچاوەئاویەكان،ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار،كاروباری كۆمەڵایەتی بەهەمان مەرسوم خانەنیشنكراون.

Screenshot
More News
-
جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزبوویەوە
24 mins لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە هەولێر بەرزبوویەوە
24 mins لهمهوپێش



