
SNN-
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە تۆڕی X سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا نووسیویەتی، کۆتاییمان هێنا بە سەردانەکەمان بۆ ئەمریکا و دەگەڕێینەوە بەغدای خۆشەویست، سوپاسی ئیدارەی سەرۆک ترەمپ و سوپاسی گەلی ئەمریکا دەکەین بۆ پێشوازی و ڕێزگرتنیان.
دەشڵێت، پابەندبوونی حکومەتەکەمان بۆ پێشخستنی هاوبەشیی ئابوریی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزکردنی متمانە بە یەکتر و دیدگای هاوبەش بۆ داهاتوو، دووپاتدەکەینەوە.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت ڕۆژی 13ی تەمموز، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی وەفدێکی باڵا بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت، لە سەردانەکەیدا زیاتر لە 30 دیداری لە زۆرێک لە بوارەکاندا ئەنجامدا، بڕیارە پاش واژووکردنی 48 ڕێککەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، کۆتایی بە سەردانەکەی بۆ ئەمریکا بهێنێت و بگەڕێتەوە عێراق.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
31 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
31 mins لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
2 hours لهمهوپێش



