بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم

0
78
بەنزینخانە

SNN-

حکومەتی هەرێم جیاوازییەکی گەورە لە نێوان شارەکان دەکات بۆ دابینکردنی بەنزینی 750 دیناری، بەجۆرێک هەولێر و دهۆک زۆرترین بڕ و سلێمانی و هەڵەبجە کەمترین بڕیان پێدەگات.

زیادبوونی بڕی بەرهەمهێنانی بەنزین

بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی سوتەمەنی، ڕۆژانە 50,000 بەرمیل نەوتی خاو بۆ پێداویستی ناوخۆ تەرخان دەکرێت. پێشتر لەو بڕە نەوتە 1,500,000 لیتر بەنزین بەرهەمدەهات، بەڵام لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنان زیادی کردووە بۆ 2,286,000 لیتر.

جیاوازی لە دابەشکردنی پشکی پارێزگاکان

بەگوێرەی زانیارییەکان، دابەشکردنی بەنزینەکە لە نێوان شارەکاندا بە نادادپەروەری دەبینرێت. پشکی هەولێر گەیشتووەتە 1,750,000 لیتر و بۆ دهۆک 396,000 لیتر تەرخانکراوە، بەڵام بۆ پارێزگای سلێمانی تەنیا 144,000 لیتر و بۆ هەڵەبجەش 36,000 لیتر دابینکراوە.

دۆخی بەنزینخانەکانی هەولێر و دهۆک

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر 41 بەنزینخانە بەنزینی 750 دینارییان دابەشکردووە، لە 7 بۆ 8 بەنزینخانەی دیکەش بەنزینی 850 دیناری بە شۆفێران فرۆشراوە. لە سنووری دهۆک و زاخۆش پرۆسەکە لە زیاتر لە 22 بەنزینخانە بە نرخی 750 دینار بەردەوام بووە.

کەمیی پشکی سلێمانی و هەڵەبجە

لە شاری سلێمانی تەنیا لە 3 بەنزینخانە بەنزینی پاڵپشتیکراو هەبووە، ئەمەش وایکردووە تەنیا ژمارەیەکی کەم لە شۆفێران سوودمەند بن. لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناری تەنیا لە 2 بەنزینخانەدا قەتیس بووە.

بێبەشبوونی ئیدارە سەربەخۆکان

سەرەڕای دابینکردنی بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ ناوەندەکان، بەڵام لە هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و ڕاپەڕین هیچ بڕە بەنزینێکی لەو شێوەیە دابەش نەکراوە و شۆفێرانی ئەو سنوورانە بە تەواوی بێبەش بوون.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this