حەیدەر عەبودی: گروپە چەکدارەکان هەڕەشەیان لە عەلی زەیدی کردووە ڕێگەپێدراونیم وردەکارییەکەی باس بکەم

0
153

SNN-

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ڕایگەیاند کە دۆسیەی ڕاوەدونانی گەندەڵکاران یەکلابووەتەوە و سەرەڕای هەبوونی فشار بۆ هێورکردنەوەی پرۆسەکە، بەڵام سەرۆکوەزیران بڕیاری داوە پاشگەزبوونەوە نەبێت و راناوەستێت، چونکە گەندەڵی بووەتە هەڕەشە لەسەر سیستمی سیاسی.

عەبودی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوە کرد کە دەستوور بە روونی پێکهێنانی میلیشیای چەکداری قەدەغە کردووە و ڕێگری لە بەکارهێنانی هێز دەکات لە دەرەوەی دەسەڵاتی هێزە ئەمنییەکان، بە جۆرێک بوون و کارکردنی کەسانی دەرەوەی ئەم ڕووبەرە نایاساییە و ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

هەڕەشە لەسەر سەلامەتی سەرۆکوەزیران

سەبارەت بە هەڕەشەی گروپە چەکدارەکان بۆ سەر عەلی زەیدی، ناوبراو ئەوەی خستەڕوو کە زانیاری لەبارەی سەلامەتی سەرۆکوەزیرانەوە لایە بەڵام ڕێگەپێدراو نییە باسی بکات چونکە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی ناکات.

 

عەبودی گواستیەوە کە لە کاتی گفتوگۆکانیدا، زەیدی پێی وتووە بەرژەوەندی عێراق ئێستا باڵاترو بەنرخترە وەک لەو کاتەی تەنها خاوەن کارێک بووە، و ئێستا بەرپرسی 46 ملیۆن کەس و وڵاتێکە کە خەڵک چاوەڕێی لێدەکەن لە سەردەمی ئانگارییەکاندا ئەو باوکە بێت کە پێویستە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this