تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران:رێگریمان لە شەش کەشتی کرد لە گەرووی هورمز

0
32

SNN-

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، شەش کەشتی هەوڵیان داوە لە ڕێگەی ڕێڕەوێکی نائارام و دیارینەکراوەوە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن، و لە ئەنجامدا پێنج لەو کەشتییانە گەڕێندراونەتەوە.

رووداو بۆ یەکێک لە کەشتییەکان

بەگوێرەی سەرچاوە فەرمییەکان، یەکێک لەو کەشتییانە لە کاتی تێپەڕبوونی بەو ڕێڕەوەدا تووشی ڕووداو بووە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ڕێگری لە پێنج کەشتییەکەی تریش بکرێت کە هاوشانی بوون و بگەڕێنەوە.

هۆشداری لەسەر ڕێڕەوی فەرمی

میدیا فەرمییەکانی ئێران جەختیان لەوە کردووەتەوە کە ڕێڕەوی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا تەنیا ئەو ڕێڕەوەیە کە پێشتر بە فەرمی لەلایەن سوپای دەریاییەوە دیاریکراوە. هاوکات هۆشدارییان دداوە کە بەکارهێنانی هەر ڕێڕەوێکی تر بۆ تێپەڕین بێسوودە و کەشتییەکان تووشی مەترسی دەکات.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this