نوێترین زانیاری لەبارەی كەمكردنەوەی تێچووی پاسپۆرت لە 91 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار

پاسپۆرتى عێراقى | فۆتۆ: SNN
عەلی حەمە سەعید-SNN
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی عێراق لەگەڵ كۆمپانیایەكی ئەڵمانی بۆ ماوەی 10 ساڵ گرێبەستی واژۆكردووە بۆ دروستكردنی پاسپۆرتی نوێ، هێشتا ماوەی حەوت ساڵ ماوە بۆ تەواو بوونی ئەو گرێبەستە، بۆیە تا ئەو وادەیە تەواو نەبێت قپێناچێت هیچ گۆرشانكارییەك لە نرخی تێچووی پاسپۆرت بێتە ئاراوە.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی بە SNNی رایگەیاند: لە ئێستا هەوڵێك هەیە بۆ ئەوەی لە پەرلەمانی عێراقەوە نرخی تێچووی پاسپۆرت لە 91 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار كەمبكرێتەوە، بەڵام ئەمە تەنها هەوڵی چەند پەرلەمانتارێكە وجیگەی دەستخۆشییە وەها هەوڵێك هەیە، چونكە 91 هەزار دینار بۆ دەرهێنانی پارسپۆرت نرخێكی زۆرە.
ئاماژەی بەوەشكرد، حكوومەتی عێراقی گرێبەستێكی بۆماوەی حەوت ساڵ لەگەڵ كۆمپانیایەكی بیانیدا واژۆكردووە بۆ ماوەی 10 ساڵ، كە دەبێت حكومەتی عێراق پابەند بێت بەو گرێبەستەوە و ئەگەریش پەشیمان ببێتەوە دەبێت قەرەبووی ئەو كۆمپانیایە بكاتەوە، لەكاتێكدا هێشتا حەوت ساڵ ماوە بۆ تەواو بوونی گرێبەستەكە، بۆیە دۆخی دارایی لە عێراق هاوكار نییە بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو كۆمپانیا بیانییە.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، بە بۆچوونی من كەمكردنەوەی تێچووی پاسپۆرت لە 91 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار مەحاڵ دەبێت چونكە جیاوازییەكی زۆر هەیە لە نێوان ئەو دوو نرخەدا، بەڵام دەكرێت كەم بكرێتەوە لەوەی حكومەتی عێراقی دەسەڵاتی هەیە بەسەریدا، لەو 91 هەزار دینارە 25 هەزار دیناری هی حكومەتی عێراقییە، دەكرێت لەو بڕەی خۆی كەم بكاتەوە.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



