دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا: کەشتییەک لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج

0
52

SNN-

دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا رایگەیاند، کەشتییەکی بازرگانی بە شێوازێکی نادیار و بە تەقەمەنی کراوەتە ئامانج، ئەوەش بووە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە ناو کەشتییەکەدا.

وتیشی، بەڵام خۆشبەختانە تیمی فریاگوزاری توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و بکوژێننەوە.

راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە سەرجەم ئەندامانی تیمی کەشتییەکە لە سەلامەتیدا نە و هیچ زیانێکی گیانی تۆمار نەکراوە.

جێی ئاماژەیە، بە پێچەوانەی ڕاپۆرتەکانی پێشووەوە، لەم راگەیەندراوەدا دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا شوێنی وردی رووداوەکەی دیاری نەکردووە.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this