
South Korean people watch a TV broadcasting a news report on North Korean leader Kim Jong Un in Seoul, South Korea, April 21, 2020. REUTERS/Heo Ran
SNN
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باكور كه ئاژانسی دهنگوباسی فه‌رمیی ئه‌و وڵاته (KCNA) بڵاویكردۆته‌وه، پیۆنگ یانگ به توندی سه‌ركۆنه‌ی مانۆڕه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا، كۆریای باشور و ژاپۆن ده‌كات، به‌تایبه‌ت مانۆڕی «Freedom Edge» و ڕاهێنانه سه‌ربازییه هاوبه‌شه‌كانی داهاتوی نێوان ئه‌مریكا، ژاپۆن و ئوسترالیا به ناوی Orient Shield.
وه‌زیری به‌رگریی كۆریای باكوور كه به‌م دوایییه ده‌ستبه‌كاربوه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه واشنتن له ڕێگه‌ی پته‌وكردنی هاوپه‌یمانییه سه‌ربازییه‌كان و ئه‌نجامدانی مانۆڕی به‌رده‌وام له نزیك سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌ی، سه‌قامگیریی نیمچه‌دورگه‌ی كۆریای خستوه‌ته لێواری ته‌قینه‌وه و شه‌ڕێكی ناوه‌كیی وێرانكه‌ر.
به‌گوێره‌ی كه‌ناڵی KCNA گۆڕانكاری له سه‌ركردایه‌تیی سه‌ربازیی پیۆنگ یانگ و ده‌ستبه‌كاربونی كیم سۆنگ گی وه‌ك وه‌زیری نوێی به‌رگری، په‌یامێكی ڕونی پته‌وكردنی توانا سه‌ربازی و ئه‌تۆمییه‌كانی كۆریای باكوره به‌رامبه‌ر به‌و هاوپه‌یمانییه به‌رگرییه‌ی كه واشنتن له ناوچه‌ی ئاسیا و ئۆقیانوسی هێمندا له دژی دروستی كردوه.
پیۆنگ یانگ جه‌ختده‌كاته‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانیان له به‌رزترین ئاستی ئاماده‌باشیدان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر سه‌ركێشییه‌كی سه‌ربازی و پاراستنی سه‌روه‌ری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی وڵاته‌كه‌یان.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
30 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
9 mins لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
30 mins لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
3 hours لهمهوپێش



