رێبەر ئەحمەد: چەندین داواكراو و بڕێكی زۆری پارەو زێڕمان رادەستی بەغدا کردووەتەوە

SNN-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر داواکراوێک لەلایەن بەغداوە داوا کرابێت دەستگیرمان کردووە و ڕادەستمان کردوونەتەوە و دەشڵێت: بڕێکی زۆر پارە و زێڕ و موڵکیش دەستی بەسەردا گیراوە
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا، هەرچی داواکراوێک هەبووبێت لەلایەن بەغداوە دەستگیریان کردوون و ڕادەستیان کردوونەتەوە.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا کە بڕێکی زۆری پارە و زێڕ و موڵک و ماڵی داواکراوان دەستی بەسەردا گیراوە و ڕادەستی بەغدا کراونەتەوە، و جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوپەڕی هەماهەنگی لەسەر ڕاسپاردەی مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەت هەیە و بەردەوامیش دەبن.
وەزیری ناوخۆ ئەوەشی خستەڕوو کە لە هەماهەنگیکردن لە بواری گەندەڵی و تیرۆر و مادەی هۆشبەردا هەمیشە جدی بوون و هەر داواکراوێکیش هەبێت هەمیشە هاوکار دەبن.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
2 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
2 hours لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



