
مووچە
SNN-
بەهۆی گیرۆدەبوونی پڕۆژەیاسای نوێی خشتەی مووچە لەنێوان 34 مادەی یاسایی جیاوازدا و پەککەوتنی لە پەرلەمان، حکومەت و پەرلەمانی عێراق هەوڵێکی چڕ دەدەن بۆ زیادکردنی موچەی فەرمانبەرانی پلە نزم وەک چارەسەرێکی خێرا و کاتی بۆ کەمکردنەوەی جیاوازییەکان و بەدیهێنانی دادپەروەری.
محەمەد حسێن ئەبو ئەلعیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئاشکرای کردوە کە یاساکە پێویستی بە هەموارکردنەوەیەکی ورد هەیە. بۆ تێپەڕاندنی ئەم چەقبەستووییە، وەزیری دارایی پێشنیازێکی خستووەتەڕوو بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی کاتی و قۆناغ بەقۆناغ مووچەی پلە نزمەکان زیاد بکرێت، بەبێ ئەوەی چاوەڕێی یەکلاکردنەوەی تەواوی یاسا گەورەکە بکرێت.
ئامانجی سەرەکی لەم هەنگاوە، کەمکردنەوەی ئەو جیاوازییە گەورەیەیە کە لەنێوان مووچەی وەزارەتە جیاوازەکاندا هەیە و دابینکردنی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کە لە پلە وەزیفییە نزمەکاندا زۆرترین نادادپەروەرییان بەرامبەر کراوە، تاوەکو ئەو کاتەی بەربەستە یاساییەکانی بەردەم خشتەی گشتیی مووچە بەتەواوی لادەبرێن.
More News
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
44 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
44 mins لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
1 hour لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
21 hours لهمهوپێش



