
NEW YORK, NEW YORK - SEPTEMBER 11: Republican vice presidential nominee, U.S. Senator J.D. Vance (R-OH) visits "The Story with Martha MacCallum" at Fox News Channel Studios on September 11, 2024 in New York City. (Photo by Dia Dipasupil/Getty Images)
SNN-
جێگری سەرۆکی ئەمریکا، جەی دی ڤانس، لە لێدوانێکدا تیشکی خستە سەر دوایین پەرەسەندنە ئەمنیی و سەربازییەکانی ناوچەی کەنداو و گەرووی هورمز، و رایگەیاند کە وڵاتەکەی هەنگاوی کردەیی ناوه بۆ پاراستنی ئازادیی جووڵەی بازرگانی و ڕێگریکردن لە هەر هەوڵێک بۆ پەکخستنی دابینکردنی وزە.
ڤانس ئاشکرای کرد، که شەوی ڕابردوو هێزە ئەمریکییەکان هێرشیان ئەنجامداوە وەک وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ئەو ئامادەکارییانەی کە لایەنی ئێرانی دەستی پێکردبوو مەبەست لێی چاندنی مین بووە لە ناوچەکەدا.
سەبارەت بە هەڵسوکەوتی سیاسی و سەربازیی تاران، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی تووندی لە سەرکردایەتیی ئێران گرت و دیاری کرد کە ئەوان بێ هیچ لێکدانەوەیەکی ستراتیژیی ڕوون، ئامادەن هەموو ڕێکارێک بگرنە بەر بۆ پەکخستنی هەناردەی نەوت و گاز. ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا کە ئیدارەکەیان پێشبینیی ئەوەی دەکرد کە ئێران هەنگاوی لەو شێوەیە بنێت و تەنانەت ئەوەشی خستەڕوو که جێی سەرسوڕمانە ئێران ڕەنگە تەقە لە هاوپەیمانەکانی خۆیشی بکات بە مەبەستی ڕێگریکردن لە ئازادیی هەناردەکردنی وزە.
لە تەوەرێکی تری قسەکانیدا، ڤانس تیشکی خستە سەر سیاسەتی وزەی ئیدارەی ترەمپ و ئەوەی لە ڤەنزوێلا ئەنجامدرا، بەوەی کە ئەم هەنگاوانە دەبنە هۆی فرەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزە و لە هەمان کاتدا توانای ئێران و لایەنەکانی دیکە بۆ کۆنترۆڵکردنی سەرچاوە سروشتییەکان و بەکارهێنانیان وەک کارتی فشار سنووردار دەکەن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



