
SNN-
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی، دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراکی بۆ مانگی 8 راگەیاند، کە لە شەش جۆر خۆراک پێکهاتووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی خۆراکی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاگادارییەکی ئاڕاستەی بریکارەکانی دابەشکردنی خۆراک لە ناوشار و دەرەوەی شار کردەوە سەبارەت بە دابەشکردنی بەشەخۆراکی سەبەتەی پێنجەم.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، بۆ ئەم مانگە بۆ هەر هاووڵاتییەک سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر و دەبەیەک زەیتی یەک لیتری، نیوکیلۆ نیسک، نیوکیلۆ لەتکە نۆک و 400 گرام دۆشاوی تەماتەی پێدەدرێت.
بەرێوەبەرایەتییەکە، وەکیلەکانیشی ئاگادارکردوەتەوە، کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە رەچاوی مادەکان بکەن، دەرکەوت هەر مادەیەک خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بە سەر هاووڵاتیاندا، کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەن تا بۆیان بگۆڕن.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
14 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15 hours لهمهوپێش -
15 hours لهمهوپێش



