بودجەی نوێی عێراق کۆتایی بە گەندەڵی دەهێنێت

0
37

SNN

فالح سەری سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌كه‌یه‌كی كرد بۆ ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2027، بە ئامادەبونی شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەندامانی پەرلەمان، لەگەڵ نوێنەرانی چەند وەزارەتێک، پارێزگاکان و لایەنە حکومییەکان، ئەو کارانەی کە لە قۆناغەکانی ئامادەکردنی بودجەکەدا بەپێی خشتە کاتییە پەسەندکراوەکان جێبەجێ کراون، خرانەڕو، هەروەها باسی ئەو دەرئەنجامانە کرا کە تیمەکانی کار پێی گه‌یشتون، شانبەشانی تێبینی و پێشنیارە پێشکەشبوەکان بۆ تەواوکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەکە.

وه‌زیری دارایی باسی له‌وه‌كرد، “وەزارەتی دارایی هەنگاوێکی پێشکەوتوی بڕیوە لە تەواوکردنی پێداویستییەکانی ئامادەکردنی بودجەی 2027 و بەرنامە و کارکردن”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “ئەوەی لە بودجەی ئەم ساڵدا نوێیە، ئەوەیە کە ئێمە جددین لە هەنگاونان لە بودجەی بڕگەوە بۆ بودجەی بەرنامە و ئەنجام، ئەمە هەنگاوێکە کە وەزارەت بڕیاری لێداوە و ناکرێت بە هیچ شێوەیەک لێی پاشگەز ببینەوە، سەرەڕای هەمو ئاستەنگەکان، ئێمە وەک وەزارەت بە راستی دەڵێم کە جدین لەو گۆڕانکارییە”.

ده‌شڵێت، شێوازى بودجەى بەرنامە کە بۆ یەکەم جار لە عێراق جێبەجێ دەکرێت، گەندەڵى ناهێڵێت.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this