دانوستانکارێکی عیناد مەبن بۆ ئەوەی هەموو شتێکمان لەدەست نەچێت

ئەحمەدی حاجی رەشید
SNN
ئهحمهدی حاجی رهشید له راگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، كۆبونهوهی سێیهم لهبارهی پڕۆژه یاسای بودجهی عێراق كراوه و کۆبونەوەکە بۆ یەکەمجاربو به بەشداری شاندی هەرێم بهڕێوهبچێت، کە هەوڵی زۆریداوه لەو پێناوەدا دابو بۆ بەشداریان تا دوایی گلەیی لەکەس نەکەن لەخۆیان نەبێت، “تاکە پەرلەمانتاری کورد بوم کە بەشداربوم و ئەوەش ئەرکەمەو منەت نییە بەسەر کەسەوە. لە(کاتێکدا هەر هێزێکی کوردیە بەهەموو توانای هەوڵ دەدات کەلەلێژنەی دارایی نەبم)”.
ئاماژهی بهوهشكردوه، بڕیاردراوه کە لەڕۆژی شەممەوە دەستبکرێت بە نوسینەوەی تێکستە یاساییەکان و تەرخانکراوەکان، ههروهها وەزیری دارایی لیژنەی ستراتیژیەتی راسپارد کە دەبێت رەشنوسی پرۆژەکە ئامادەبێت لە ناوەراستی مانگی (9) بۆ ناردنی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بۆ دەنگدان.
بهپێی وتهی ئهو پهرلهمانتاره، وەزیری دارایی عێراق پابەندیی راگەیاند کە دەبێت لە ناوەڕاستی مانگی 10 پرۆژەکە بگاتە پەرلەمان، ههروهها به نزیکەیی بری (2.5) ترلیۆن تەرخان بکرێت بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان، هاوكات بەنزیکەیی بڕی (1.5) ترلیۆن تەرخان دەکرێت بۆ پترۆ دۆلار کە شمولی ئەو بڕەنەوتەی هەرێمیش دەکات کە رادەستی سۆمۆ دەکرێت و دەبێت شاندی هەرێم وردبن لەسەر ئەو بڕەی کە تهرخانکراوە بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی کە (50) هەزار بەرمیلە، دەبێت بەهەمان شێوە پترۆ دۆلار وەربگیرێت.
وهزیری دارایی عێراق وتویهتی، دهیانهوێت هەیە گرێبەستەکان دابمەزرێنن لەگەڵ دهستپێكردنهوهی پلە بەرزکردنەوەدا.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



