وەزیری نەوتی عێراق: کەمبوونەوەی بەنزین کاتییە و چارەسەر دەکرێت

باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق
SNN-
باسم محەمەد خوزەیر، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، تیمەکانیان بە شێوەیەکی بەردەوام و لە 24 کاتژمێردا کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتییان لە کەرستە نەوتییەکان، و جەختیشی کردەوە کە ئەو کەمبوونەوە کاتییەی لە بەنزیندا ڕووی داوە لە ژێر چارەسەرکردندایە و لە ئایندەیەکی نزیکدا باری زیاتری بەنزین دەگاتە عێراق.
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە دا کە ئاستی ئاسایی بەکارهێنانی ڕۆژانەی بەنزین نزیکەی 33 ملیۆن لیترە، بەڵام لە کاتی دروستبوونی دڵەڕاوکێ و ترس لای هاووڵاتییان، ئەم ڕێژەیە بەرز دەبێتەوە بۆ نزیکەی 38 ملیۆن لیتر لە ڕۆژێکدا.
لە لایەکی ترەوە، ناوبراو باسی لە دەستکەوتەکانی سێ مانگی یەکەمی تەمەنی حکومەت کرد لە پێشخستنی کەرتی نەوتدا و ڕوونی کردەوە کە هەناردەی نەوتی خاو لە 250 هەزار بەرمیلەوە لە ڕۆژێکدا، بەرز بووەتەوە بۆ زیاتر لە 3 ملیۆن بەرمیل.
سەبارەت بە مۆدێلە ئابوورییە نوێیەکەی کەرتەکانی پاڵاوتن و دابەشکردنیش، جەختی کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەستکاری شایستە داراییەکانی کارمەندان ناکات.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4 hours لهمهوپێش -
4 hours لهمهوپێش



