وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: ئیسرائیل پشتی بە زانیاری هەواڵگری بەستووە و نایەوێت هێزی تورکیا لە باشوری سووریا هەبێت

0
29

SNN-

گیدعۆن ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (France 24) ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە بری پشت بەستن بە پێشبینی، پشتبەستووە بە زانیاری وردی هەواڵگری.

ئاماژەی بەوەش دا کە سەرەڕای بوونی تورکیا لە باکوری سووریا بۆ چەندین ساڵ، بەڵام ئیسرائیل نە دەیەوێت هێزەکانی تورکیا بێنە ناوچەکانی باشوری سووریا و نە دەیەوێت هیچ بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لەو وڵاتەدا هەبێت.

ساعر ئەوەشی خستە ڕوو کە ئیسرائیل پەیامەکانی خۆی بە ڕێگەی دیپلۆماسی، چ بە شێوەی ڕاستەوخۆ یان لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە گەیاندووە.

جەختی لەوەش کردەوە کە کاتێک دیپلۆماسییەت کاریگەر نەبووبێت، ئەوا ئیسرائیل هەنگاوی تری کردەیی ناوە بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی.

لە کۆتاییدا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل دووپاتی کردەوە که وڵاتەکەی ئارەزووی ئاڵۆزبوونی دۆخەکەی نییە، بەڵکو بەدوای چارەسەری دیپلۆماسی و سەقامگیریی زیاتردا دەگەڕێت لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سووریا.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this