تانکەر تراکەرز: 7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە بە ژێر چاودێری و پاراستنی ئەمریکادا تێپەڕ دەبن

SNN-
خزمەتگوزاریی “تانکەر تراکەرز” بۆ بڕگەکانی ناوی دەریایی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، کەشتییەکانی نەوت و گاز کە 7 ملیۆن بەرمیل نەوت هەڵدەگرن، خۆیان ئامادە دەکەن بۆ تێپەڕبوون لە گەرووی هورمز، ئەوەش لە ژێر پاراستنی تەواوی هێزە ئەمریکییەکاندا.
ئەو خزمەتگوزارییە تایبەتەی چاودێری و بەدواداچوونی جووڵەی نەوت و کەشتییە دەریاییە جیهانییەکان لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، کە ڕۆژی هەینی 17 پڕۆسەی گواستنەوەی نەوت و گاز لە نێوان کەشتییەکاندا لە گەنداوی عومان ئەنجام دراون، کە نزیکەی 24 ملیۆن برمیلی لەخۆ گرتووە.
تانکەر تراکەرز جەختیشی کردەوە کە ناوچەکە شاهیدی جەنجاڵییەکی بەرچاوە، لە کاتێکدا خزمەتگوزارییەکانی بەندەر بە درێژایی 24 کاتژمێر کار دەکەن بۆ مسۆگەرکردنی پڕۆسەی گواستنەوەیەکی ئارام و ڕەوان.
لە لایەکی ترەوە، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، تاوەکو 3ی ئەم مانگە، ڕێگەی 87 کەشتیی بازرگانی گۆڕدراوە، سێ کەشتی پەک خران، و دوو کەشتیش پشکنینیان بۆ کراوە بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوونی تەواو بە ڕێکارەکان. مانشێتی کلئک بەیت
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 mins لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
8 mins لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
50 mins لهمهوپێش -
1 hour لهمهوپێش



