گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 9/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە 9/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- چاوپێکەوتنێکی تایبەت لەگەڵ رۆناڵدینیۆ لە وڵاتی پاراگوایی.
- پاش چەندین رۆژ لە بەندینخان ەی ئەو وڵاتە رۆناڵدینیۆ دەڵێت”ئەوە ئاسان نەبوو کە لەزیندانی ئەو وڵاتە بەسەرمبرد”.
- رۆناڵدینیۆ”یانەی بەرشەلۆنە هەموو کات بە رێزەوە مامەڵەی لەگەڵ من کردووەو بەرازیلیەکە سوپاسی پشتگیری یانەکەی پێشووی دەکات.
- لیۆ میسی ئامادەیە بۆ یاری ریاڵ مایۆرکاو توانی راهێنانی بە کۆمەڵ بکات و لە 13ی ئەم مانگە یاری دەکات.

سپۆرت:
- دوانەکە گەڕانەوە.
- میسی و سوارێز دوای 5 مانگ لە دوورکەوتنەوە گەڕانەوە بۆ یاریکردن پێکەوە.
- لە کۆی 27یاری هەردو یاریزان پێکەوە بەشداریان لە 14 یاری کردووە.
- سوارێز بە پەرۆشە بۆ گەڕانەوەو کێبڕکێکان.
- میسی جارێکی تر لەگەڵ هاوڕێکانی راهێنان دەکات.

مارکا:
- ڤینسیۆس ناچارە بۆ دووبارە خۆ دۆزینەوە ئەمەش پاش گەڕانەوەی ئیدن هازارد.
- زیدان بیرۆکەی ئەوەی نیە پێکەوە ئەو دوو یاریزانە یاری پێبکات و شوێنی بەرازیلیەکە لە مەترسیدایە.
- لە کۆتایی خولی ئیسپانیا کاتی گریزمانە بۆ ئەوەی ژمارەکانی لەم وەرزە باش بکات.

ئاس:
- یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەست بۆ ساڵێک پێشکەشی رامۆس دەکات بۆ ئەوەی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2022 نوێ بکاتەوە.
- داهاتوویەکی ئەو یاریزانە لەوانەیە لە ئەمریکا یان کاری راهێنەرایەتی بێت.
- سیمیۆنی لۆرێنتی لەگەڵ کۆستا دێنێتە هێڵی پێشەوەو پێکەوە یارییان پێدەکات.
- نرخی مباپی بەرزدەبێتەوەو لە بازاڕدا 259 ملیۆن یۆرۆیە کە ئەمەش زۆرترینە.

More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


