“ژن بێنە یان دەبێت باج بدەیت”، فەتوانی مەلایەک هاووڵاتیان تووڕە دەکات

هاوسەرگیری
SNN
مەلایەکی گەورەی ئێرانی فەتوایەکی سەیرو جیاواز دەردەکات و تێدا داوا لە دەسەڵاتداران دەکات، هەر گەنجێک تا تەمەنی 28 ساڵی هاوسەرگیری نەکات دەبێت باجێکی گەورە بداتە حکومەت.
فەتواکەی محەمەد ئیدرس، چەندرۆژێکە لە وڵاتی ئێراندا دەنگۆی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و هەندێک بە گاڵتەجاڕییەوە باسی دەکەن و هەندێک بە تووڕەییەوە دەڵێن، گەر “کۆنتڕۆڵی سنوری مەلاو موفتییەکان نەکرێت وڵات وێران دەکەن”.
محەمەد داوا لە پەرلەمان دەکات کە کە هاوسەرگیری بۆ گەنجان بکاتە زۆرەملێ، کۆتا تەمەن کە گەنجەکان بە سەڵتی بمینەوە پێویستە 28 ساڵی بێت، گەر لەو تەمەنە ترازاو هاوسەرگیری نەکرد پێویستە باجێکی گەورە بە حکومەت بدات.
ئەمە جاری یەکەم نییە کە مەلا و موفتی و دەسەڵاتدارانی ئێرانی داوای ئەوە دەکەن کە گەنجەکانیان هاوسەرگیری بکەن، سەرەڕای ئەو دۆخە قورسەی کە وڵاتەکەی پێدا تێپەڕدەبێت و زیاتر لە 12 ملیۆن هاووڵاتی ئێران لەکاتی ئێستادا لەژێر هێڵی هەژارییەوە دەژین.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


