
ڤاکسینی کۆرۆنا
SNN
راپۆرتێكی “سكای نیوز”، ئێستا زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد هه‌نگاوه‌كانیان خێراتر كردووه له تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر پێكوته‌ی كۆرۆنا، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی به‌ش به‌شدا، بۆ ئه‌وه‌ی بۆ هه‌ر ته‌مه‌نێك گونجاوترین جۆر دیاری بكرێت، تاوه‌كو كه‌مترین زیانی لابه‌لای له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌بێت و بتوانرێت سوودی بۆ زۆرترین ژماره‌ی تووشبووان هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌سانی به‌ساڵاچوو و ئه‌وانه‌ی كه سیسته‌می به‌رگری له‌شیان لاوازه و تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه سه‌ركه‌وتوو بوون.
زانایانی زانكۆی ئۆكسفۆرد له به‌ریتانیا، كه ئێستا له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌گه‌ڵ ركابه‌ره‌كانیان له پێشبڕكێدان، توانیویانه پیشكهوتنێكی گه‌وره له تهنۆڵكهكانی دژ به‌و په‌تایه‌دا بكه‌ن، باسكال ساریۆت، سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گه‌وره كۆمپانیای “ئه‌سترا زینیكا”ی تایبه‌ت به ده‌رمان، كه هاوكاری ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی تیمی زانایانی ئۆكسفۆرد ده‌كات، ئاشكرای كردووه: “ئه‌و دژه ته‌نانه پێكهاتوون دوو تێكه‌ڵه‌ی جیاوازی دژیه‌ك له یه‌ك ئاوێته‌دا و به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات”.
ده‌كرێت دژه ته‌نه‌كان كارامه و ئەكتیڤ بێت بۆ هه‌ندێك ته‌مه‌ن، به‌ڵام وه‌ك سۆریۆت دووپاتی ده‌كاته‌وه، دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا هێشتا له پێشینه‌ی كاره‌كانی ئه‌وانه، سه‌رۆكی جێبه‌جێكار له گه‌وره كۆمپانیای “ئه‌سترا زینیكا”ی تایبه‌ت به ده‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تێچووی دروستكردنی دژه ته‌نه‌كان زۆر له تێچووی درووستكردنی پێكوته‌كان زیاتره.
بۆ ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پێكوته‌یه، كۆمپانیای “ئه‌سترا زینیكا” گرێبه‌ستێكی بۆ درووستكردنی ملیۆنان پێكوته‌ی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌گه‌ڵ زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی واژۆ كردووه.
پێشتریش تیمی زانایانی ئۆكسفۆرد دووپاتیان كرده‌وه، ئه‌وان دڵنیان له سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڤاكسینه‌ی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كۆرۆنا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به په‌تاكه، تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و ڤاكسینه له به‌ریتانیا و به‌رازیل به‌رده‌وامن.
به‌گوێره‌ی سۆریۆت، پیشبینی ده‌كرێت سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ركه‌ون.
وێڕای گومانی به‌شێك له زانایان له به‌ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌رێكی كارا له كاتێكی نزیكدا بۆ ئه‌و په‌تایه، به‌ڵام به‌رپرسانی به‌ریتانی جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌ره‌تای مانگی دیسه‌مبه‌ری داهاتوو 30 ملیۆن دانه له پێكوته‌ی دژ به كۆڤید 19 له وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌ست ده‌بێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


