وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست

وهزارهتى پهروهرده
SNN-
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیاریدا دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (2026-2027) بۆ مانگی داهاتوو دواخات، کە پێشتر بڕیاربوو لە 20ی ئەم مانگەدا دەستپێبکات.
بەپێی گشتاندنێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردەی عێراق کە ئەمڕۆ سێشەممە (15ی ئەیلوول) دەرچووە و واژۆی عەلی سعود عەبدولمەجید، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی گشتی و ئەهلی و بیانی لەسەرە، تیایدا هاتووە؛ ڕەزامەندی وەزیری پەروەردە دراوە بۆ دواخستنی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ ڕۆژی یەکشەممە (11ی تشرینی یەکەمی 2026) لەبری (20ی ئەیلوولی 2026).
لە نووسراوەکەدا هۆکاری دواخستنەکە بۆ چەند خاڵێک گەڕێندراوەتەوە، لەوانە:
پێویستیی تەواوکردنی ڕێکارەکانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان.
ئامادەکاریی تەواو بۆ ساڵی نوێی خوێندن.
ڕەچاوکردنی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لەم ماوەیەدا.

More News
-
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
1 hour لهمهوپێش -
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ و وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرابوو
1 hour لهمهوپێش -
وەزارەتی پەروەردەی عێراق دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دواخست
2 hours لهمهوپێش



