دادگای فیدراڵی تاوتوێکردنی سکاڵاکانی پەیوەست بە تەمەنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی بۆ مانگی 10 دواخست

0
3

SNN-

ئەمڕۆ یەکشەممە، 20ی ئەیلولی 2026، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سێ دانیشتنی تایبەت بە پرسی تەمەنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ 26ی 10-ی مانگی داهاتوو دواخست.

 سکاڵای یەکەم لەلایەن ڕێبوار ئەورەحمان، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێوە لەسەر سەرۆکی حکومەتی هەرێم تۆمار کراوە، و تێیدا داوا دەکات حکومەتی هەرێم لە ڕۆژی 7/10/2023ـەوە ماوەکەی بەسەرچووە و بە حکومەتی کاربەڕێکەر ئەژمار بکرێت، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو بڕیارانەی کە داویەتی.

 سکاڵای دووەم عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەسەر سەرۆكی تەمەنی پەرلەمان تۆماریكردووە، تایبەتە بەوەی كە خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان پێویستە ئەم خولە هەڵبوەشێتەوە..

 سکاڵای سێیەمیش لەلایەن عەلی حەمەساڵحەوە لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تۆمار کراوە، کە تێیدا جەخت لەسەر تەواوبوونی تەمەنی یاسایی حکومەتی ئێستای هەرێم و بەکاربەڕێکەر ناساندنی دەکاتەوە، لەگەڵ دیاریکردنی سنووری دەسەڵاتەکانی و ڕێگەپێنەدان بە دەرکردنی بڕیاری ستراتیژی.

دادگای فیدراڵی پاش گوێگرتن لە خستنەڕووەکان، بڕیاری دا دانیشتنەکان بۆ ڕێککەوتی 26ی 10 دواخات بۆ تەواوکردنی ڕکارە کارگێڕی و دادوەرییەکان.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this