
مووچە
SNN-
ئەمڕۆ دووشەممە شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مووچە دەچنە بەغدا.
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان لەپێناو جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی عێراق دەچێت بۆ بەغدا. بەگوێرەی زانیارییەکان شاندەکە بە ئەندامەتی ئومێد سەباح و ئامانج ڕەحیم و چەند بەرپرسێکی دیکە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی سەرجەم داواکاری و مافەکانی هەرێمی کوردستان لە پروژەیاسای بودجەی ساڵی 2027 جێبەجێ بکەن.
ئەمە لەکاتێکدایە کە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجە ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کراوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت پێش تێپەڕاندنی یاساکە لەناو حکومەتدا، پشکی دارایی خەڵکی کوردستان مسۆگەر بکات و رێگری لە دووبارەبوونەوەی قەیرانە داراییەکان لە نێوان هەردوو حکومەتدا بکات.
هەروەها هەر ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق گفتوگۆ بکەن لەسەر مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش بەغدا داوای لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە و هەرێمیش تەواوی ناوەکانی رادەستکردووە.
More News
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
19 hours لهمهوپێش -
نرخی نەوت نا جێگیرە و بە بەرزی مامەڵەی پێوە دەکرێت
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
دوا وادە بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان دیاریکرا
8 hours لهمهوپێش -
سەرۆکی ئەمریکا: ئێران لە دروستکردنی درۆندا رووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە
19 hours لهمهوپێش



