
ترەمپ
SNN
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، باوەڕی وانییە ڕووسیا و چین هاوکاریی ئێران بکەن و جەخت دەکاتەوە کە تاران دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتن، بەڵام نازانێت چۆن بەدەستیبهێنێت. هاوکات ئاماژە بەوە دەکات وڵاتەکەی لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێراندا زیادەڕەویی کردووە.
ترەمپ لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی “تروس سۆشیاڵ” بڵاویکردەوە، چاودێریی چەندین بۆچوون دەکات کە باس لە هاوکارییەکانی مۆسکۆ و پەکین بۆ تاران دەکەن، بەڵام جەختی کردەوە “هەر هاوکارییەک لەلایەن ڕووسیا و چینەوە بۆ ئێران هەبێت، لە نزمترین ئاستدایە، ئەگەر لە بنەڕەتیشدا بوونی هەبێت”.
لە بەشێکی دیکەی لێدوانە ڕۆژنامەوانییەکانیدا، سەرۆکی ئەمریکا ڕەخنەی لە ئاستی گرژییەکان گرت و ئاماژەی بەوە کرد، واشنتن لە بەئامانجگرتنی سەرکردەکانی ئێران لەوانەیە زیادەڕەویی کردبێت، لە کاتێکدا پێویست بوو لە ئاستی یەکەم یان دووەمی پەرەسەندنی ململانێکاندا بوەستێت.
ئەم هەڵوێستەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی گرژییە ناوچەییەکان و چاوەڕوانییەکان بۆ دۆزینەوەی دەروازەیەکی سیاسی و دیپلۆماسی بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن و هێورکردنەوەی دۆخەکە.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



