عێراق لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە.. سەرۆکوەزیران جەخت لەسەر بەهێزکردنی بەرگری ئاسمانی و درۆن دەکاتەوە

SNN-
فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، فەرمانی بە سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کرد لە باڵاترین ئاستی حاڵەتی ئامادەباشیدا بن، جەختیشی کردەوە کە توانای سەربازیی هاوچەرخ پشست بە هێزی ئاسمانی، درۆن و سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو دەبەستێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کردووە کە تیایدا بەڕێوەبەری نووسینگەکەی، بریکاری وەزیری پلاندانان، ژمارەیەک ڕاوێژکار و فەرماندەی باڵای سەربازی ئامادە بوون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا ئاستی ئامادەیی هێزە چەکدارەکان و پێداویستییەکانیان لە ڕووی تەکنەلۆژیا و کەرەستەی سەربازییەوە هەڵسەنگاندنی بۆ کراوە، بەتایبەت لە بەشەکانی هێزی ئاسمانی، هێزی دەریایی و بەرگریی ئاسمانی.
عەلی زەیدی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بەوە داوە کە هاوکێشە سەربازییەکان لە جیهانی ئەمڕۆدا گۆڕاون و بڕبڕەی پشتی هێزی سەربازی ئیتر تەنها چەکی کۆن نییە، بەڵکو پەیوەستە بە بەهێزکردنی تواناکانی ئاسمانی، درۆن، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانی و سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیای سەردەم، هاوکات بەڵێنی ئەوەشی داوە کە حکومەت هەموو پێداویستییەک بۆ پەرەپێدانی هێزە چەکدارەکان دابین بکات.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
11 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
12 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
12 hours لهمهوپێش



