ڕۆیتەرز: ئارامکۆ داوا لە فەرمانبەرانی دەکات لە ماڵەوە کار بکەن

SNN-
کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە بارەگای سەرەکی خۆی لە شارۆچکەی زەهران چۆڵ کرد و رێنمایی بە فەرمانبەرانی دا کە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵەوە درێژە بە کارەکانیان بدەن، ئەمەش دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە نزیک بارەگاکە.
فەرمانی چۆڵکردنی دەرچووە
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری چوار سەرچاوەوەرایگەیاند، کە فەرمانی چۆڵکردنی بینای بارەگای سەرەکی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە لە شاری زەهران دەرچووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ڕێنمایی بە فەرمانبەرانی کۆمپانیای ئارامکۆ دراوە ئەمڕۆ چوارشەممە لە ماڵەوە کار بکەن.
دەنگی تەقینەوەی بەهێز بیسترا
ئێوارەی دوێنێ ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری چەندین سەرچاوەوە بڵاویکردەوە، دەنگی تەقینەوەی بەهێز لە دەوروبەری ئەو دامەزراوە هەستیارەی زەهران بیستراوە، ئەمەش وای لە ئیدارەی کۆمپانیاکە کردووە بڕیاری چۆڵکردنی بەپەلە بدات و دەوامی مەیدانی بگۆڕێت بۆ کارکردن لە دوورەوە بە مەبەستی پاراستنی گیانی کارمەندەکانی.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
19 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
20 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
20 hours لهمهوپێش



