پڕۆژەی ‘هەژماری من’ ڕوونكردنەوەیەك لەبارەی سزادانی بانکێکی عێراقی لەلایەن ئەمریکاوە دەدات

SNN-
تیمی پڕۆژەی (هەژماری من) ڕوونکردنەوەیەکی بەپەلەی لەبارەی بڕیاری سزادانی بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB) لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکاوە بڵاوکردەوە و دڵنیایی دەداتە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە مووچە و شایستە داراییەکانیان تەواو پارێزراون.
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بانکی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (IDB)ی لە ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکان بە دۆلاری ئەمریکی بێبەش کرد، ڕای گشتی و مووچەخۆران نیگەران بوون لە کاریگەرییەکانی ئەو بڕیارە بەسەر پڕۆژەی ‘هەژماری من’.
ئەو بانکە دوورخراوەتەوە
لە بەرامبەردا، تیمی پڕۆژەی هەژماری من ئاشکرای کرد کە لە مانگی ئەیلولی ساڵی 2025ەوە، لە هەنگاوێکی پێشوەختەدا ئەو بانکەیان لە پڕۆژەکە دوورخستووەتەوە. هەروەها ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەرجەم ئەو مووچەخۆرانەی هەژماریان لەو بانکەدا هەبووە، گوازراونەتەوە بۆ سەر بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی دیکەی ناو پڕۆژەکە.
پڕۆژەی هەژماری من جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە ئامانج لەو بڕیارە پێشوەختەیە پاراستنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەران بووە تاوەکو بەردەوام بن لە بەکارهێنانی کارتە بانکییەکانیان و ئەنجامدانی مامەڵە داراییەکانیان بە دۆلار لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق بەبێ هیچ ئاستەنگێک.
حەوت بانک بەردەوامن لە پرۆژەکەدا
لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا هاتوو، کە ئێستا پڕۆژەکە بە هاوبەشی لەگەڵ حەوت بانکی فەرمی بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە سەرجەمیان بە تەواوی پابەندی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندیی عێراق و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانن.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
10 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
11 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
11 hours لهمهوپێش



