
مووچە بودجە
SNN-
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان هەفتەیەکە دەستی بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران کردووە، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و تەنها وردبینیکردن و ڕێکارەکانی ماوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، تاوەکو 20ـی ئەم مانگە لیست بە تەواوی ئامادە دەبێت، دواتر لەگەڵ ڕاپۆرتی میزان موراجەعەی مانگی نۆ دەینێرین بۆ بەغدا.
لە عێراق ئەم مانگە زووتر دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، داهاتی عێراق زیاد بووە و هیچ کێشەیەک بۆ دابینکردنی مووچە نەماوە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی عێراق وتوویەتی، بڕیارە لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووەوە ڕێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەستپێبکات.
فەرمانگەکانی ژمێریاری و بودجە لە وەزارەتی دارایی، بەفەرمی داوایان لە هەموو وەزارەت و سەرۆکایەتی و دەستە و فەرمانگە و کۆمپانیا حکومییەکان کردووە لیستی مووچەی مووچەخۆران و میزان موراجەعەی مانگی ڕابردوویان بۆ بنێرن. ئیتر دوای چەند ڕۆژێک دەست بە خەرجکردنی پارە و دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ماوەی سێ ڕۆژ ڕێکارەکان جێبەجێ دەکرێن، ئیتر لە 22ـی مانگەوە ڕەنگە دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت، بەم پێیە بێت ئەم مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش زووتر دەنێردرێت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
8 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
8 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
9 hours لهمهوپێش



