عێراقچی بۆ زەیدی: ئەمریکا بەربەستە بۆ دیپلۆماسی و ئاسایشی دەریاوانی

SNN-
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، “ئێران هەمیشە بایەخ بە دیپلۆماسی دەدات بۆ ئەوەی ڕێگری لە تەشەنەسەندنی گرژییەکان بکات، بەڵام ئەوە ئەمریکایە، بەردەوام بە شکاندنی پەیمانەکان و پەنابردن بۆ هێز، بەربەست لەبەردەم ڕێڕەوە دیپلۆماسییەکان دروست دەکات و بووەتە هۆی تێکدانی ئاسایشی کەشتیوانیی بازرگانیی نێودەوڵەتی.”
لە دیدارەکەدا پەرەسەندنەکانی شەڕی نێوان سعودیە و یەمەن باسیان لێوە کراوە، هەروەها هەردوولا گفتوگۆیان لەسەر ڕێگەکانی هەڵگرتنی گەمارۆی دەریایی لەسەر یەمەن و دۆزینەوەی دەرفەتێک بۆ هێورکردنەوەی ململانێ سەربازییەکان کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە، سەرچاوەی سەرەکیی پشێوییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هێرش و شەڕانگێزییەکانی ئیسرائیلە لە غەززە، لوبنان و سووریا، هاوکات ئامادەییی تارانی دەربڕی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی لەگەڵ بەغدا.
ئەم دیدارەی نێوان هەردوولا لە پەراوێزی دەستپێکردنی کارەکانی خولی 52ـەمی ئەنجوومەنی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیدا هات لە بەغدا، کە تێیدا عێراق بە فەرمی سەرۆکایەتیی لوتکەکەی لە کۆماری تورکیا وەرگرت.
More News
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ناتانیاهۆ: ڕێنماییم به سوپا و مۆساد داوه تا ڕژێمی ئێران بڕووخێنن
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم لیستێکی فراوانی ئامانجەکانی بۆردومانی ئێرانی داڕشتوە
3 hours لهمهوپێش -
دادگای فیدڕاڵی دادبینیی بۆ سێ داوای تایبەت بە هەرێمی کوردستان دەکات
3 hours لهمهوپێش



