24 رۆژه مۆرى پشكنینى خۆراك له مه‌رزى پشته دزراوه، به‌رپرسانيش ده‌ڵێن: پوچهڵمانكردووهتهوه

مه‌رزى لاوه‌كى پشته سه‌ربه پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه
رSNN – عەلی حەمە سەعید
بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: لەلایەن كەسانی نەناسراوەوه و مۆری تایبەت بە پشكنینی خۆراك لە مەرزی پشتە دزاوه، ده‌شڵێت: ئه‌و مۆرهمان پوچه‌ڵكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كارى پێوه‌نه‌كرێت”.
سمكۆ سالار، بەڕێوەبەری ناحیەی بەمۆی سەربە پارێزگای هەڵەبجە بە (SNN)ی راگەیاند: “دوای ئەوەی لەلایەن بەرپرسانی تەندروستی ناو مەرزی پشتە ئاگاداركراینەوە كە مۆری تایبەت به چاودێری خۆراكی مەرزی پشتە، لەلایەن كەسانی نەناسراوەوە دزاوه راستەوخۆ بە نووسراوێكی فەرمی كاركردنمان بەو مۆرە پوچەڵكردەوە و پەڕاوی لێكۆڵینەوەشمان بۆ رووداوه‌كه لە بنكەی پۆلیسی ناحیەی بەمۆ كردووەتەوە”.
وتیشى: “لە 17ى ئایارى 2020 ئەو مۆرە لە یەكەی چاودێری و پشكنینی خۆراك لە مەرزی پشتە دیار نەماوە، بۆیە لێكۆڵینەوە لەو رووداوە بەردەوامی هەیە، ناتوانین لەبەر رێڕەوی لێكۆڵینەوە هەموو وردەكارییەك لەسەر ئەو دۆسیەیە بخەینەڕوو، بەڵام هاووڵاتییان دڵنیادەكەینەوە كە لەو رۆژەی مۆرەكە دزراوە نەمانهێشتووە هیچ خۆراكێك بەبێ پشكنین بێتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان، لە ئێستادا بە مۆرێكی دیكە كاردەكەین”.
بەڕێوەبەری ناحییەی بەمۆی سەربە پارێزگای هەڵەبجە ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بەهۆی ئەوەی ئەو داهاتەی كە لە مەرزەكەوە بەدەستدێت هیچ بڕێكی بۆ كاروبارەكانی تایبەت بە مەرزەكە خەرجناكرێتەوە بەدەست چەندین گرفتەوە دەناڵێنین هەر لە خراپی رێگاوبان و نەبوونی پاسەوان و كەمی فەرمانبەر، بۆیە كاتی ئەوەهاتووە حكومەتی هەرێم چیدیكە لە وەزیاتر مەرزی پشتە پشتگوێ نەخات”.
مه‌رزى پشته یه‌كێكه له مه‌رزه لاوه‌كییه‌كانى نێوان هه‌رێم و ئێران ده‌كه‌وێته پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
10 hours لهمهوپێش



