دیوانى چاودێرى دارایی عێراق لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م داهاته‌كانى هه‌رێم ده‌كات

دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
حكومه‌تى عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ى ورد له سه‌رجه‌م داهاته‌كانى هه‌رێم له بوارى دارایی و نه‌وت و نا نه‌وتى ده‌كات، به‌پێى چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌كیش له ئێستادا دیوانى چاودێرى دارایی حكومه‌تى عێراق به‌دواداچوونى ورد بۆ دارایی و داهاتى نه‌وتى و نا نه‌وتى هه‌رێم ده‌كات.
له‌دواى ده‌ستبه‌كاربوونى حكومه‌ته‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زیرانى نوێى عێراق لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له په‌رله‌مان و حكومه‌تى عێراق پێكهێنرا بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و قه‌یرانه داراییه‌ى كه عێراق تێیكه‌وتووه ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى چاكسازیكرن له حكومه‌ت، له ئێستادا ئه‌و لیژنه‌یه به سه‌رپه‌شتى عه‌لى عه‌لاوى، وه‌زیرى دارایی عێراق بڕگه‌كانى چاكسازى ئاماده ده‌كه‌ن، هه‌رێمى كوردستانیش به‌ده‌ر نابێت له‌و چاكسازییانه.
به‌پێى نووسراوێكى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق كه له‌لایه‌ن سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاراسته‌ى نووسینگه‌ى وه‌زیرى دارایی عێراق كراوه دیوانى چاودێرى دارایی لیژنه‌یه‌كى پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه كردن له داهاته نه‌وتى و نا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێم و دارایی هه‌رێم، له‌سه‌ر لیژنه‌كه‌ى كردوو به ئه‌رك “کار بۆ ئاشکراکردنی داھاتەکان و تەواوی دۆسیەی نەوتی ھەرێم بکەن”، داواش لە ئیدارەی ھەرێم دەکات، “تەواوی زانیاریەکان بخەنە بەردەم لیژنەکە”
به‌پێى نووسراوه‌كان كه له 1ى حوزه‌یران بڵاوكراوه‌ته‌وه، لیژنه‌كه به سێ شێوه و له سه‌ر سێ بابه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌كانى چڕده‌كاته‌وه كه بریتیه له بوارى دارایی كه پێكهاتووه له لێكۆڵینه‌وه‌كردن له، ” خستنە بەردەستی حساباتى كۆتایی ساڵی پار، تۆمارەکانی دارایی، لە لەلایەن دەزگای ژمێریاری ھەرێم لە 1ى كانونى دووه‌مى 2020 تاوه‌كو 30ى نیسانى 2020، بودجە و خەرجی مانگانەی ھەرێم بۆ ھەر چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵ، ئاشکراکردن و ھۆکاری رێژەی ئەو قەرزانەی لەسەر ھەرێمە، ھەروەھا پاڵپشتی یاسایی ئەو قەرزانە چین؟ کۆپیەک لەو رێکكەوتنانەی ھەرێم بۆ قەرز له‌گه‌ڵ لایەنی تر کردویەتی، چۆنیەتی سەرفکردنی ئەو پارانەی ھەرێم لە 1ى كانونى دووه‌م تاوه‌كو 30ى نیسان، کە لە حکومەتی فیدراڵی وەریگرتووە”.
هه‌ر به‌پێى نووسراوه‌كه لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسى نه‌وتى هه‌رێمیش ده‌كرێت به‌مشێوه‌یه، “ئاشکراکردنی شوێنەکانی بەرھهمێنانی نەوت و ناردنە دەرەوەی نەوت لەگەڵ تۆمارەکانی تایبەت بەو پرۆسەیە، ئاشکراکردنی داھاتەکانی نەوت و رێژەی بەرھەمھێنان و فرۆشتنی، ئاشکراکردنی گرێبەستە نەوتییەکان و ئەو رێکارانەی بۆ چۆنیەتی فرۆشتن نەوت و ئەو بانکە حسابیەی پارەی نەوتی فرۆشراوی لێدادەنرێ و ئەو گرێبەستانەی بۆ گواستنەوەی نەوتی ھەرێم کراوە، هه‌روه‌ها ئاشکراکردنی پاڵاوگەکانی نەوت و پەیوەندی نێوان ئەو پاڵاوگانە بە حکومەتی ھەرێم و چۆنیەتی دیارکردنی نرخی نەوت و ئاشکراکردنی ناوی ئەو شوێنانەی نەوتی ھەرێمی پێ فرۆشراوە، ئاشکراکردنی عەمبارەکانی نەوتی ھەرێم لەدەرەوە و لەناوەی عێراق”.
لیژنه‌كه به‌دواداچوون بۆ داهاته نا نه‌وتیه‌كانى هه‌رێمیش ده‌كات به‌مشێوه‌یه، “ئاشکراکردنی ناو و شوێنی سەرجەم دەزگانی باج و دەرامەتی ھەرێم بە تۆمارەکانیەوە، ئاشکراکردنی ناو و شوێنی سەرجەم دەروازە سنووریەکان بەتۆمارەکانیانەوە، ئاشکراکردنی سەرجەم داھاتەکانی باج بەجۆرەکانیەوە، ئاشکراکردنی سەرجەم داھاتە گومرگییەکان بە جۆرەکانیەوە”.
له نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى داریی و دیوانى چاودێرى دارایی عێراقدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه‌كان له 1ى كانونى دووه‌م، بۆ 1ى ئایار، چڕده‌كرێنه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ى نووسراوهكانى دیوانى چاودێرى دارایی عێراق له‌كاتێكدایه كه هه‌رێمى و به‌غدا زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ى چڕ و پڕیان له‌باره‌ى رێككه‌وتن له‌سه‌ر راده‌ستكردنى نه‌وتى هه‌رێم له ماوه‌ى رابردوودا ئه‌نجامداوه.
More News
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
20 mins لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
27 mins لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
2 hours لهمهوپێش



