
SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له ئه‌نجامى پشكنینى دوو ڕۆژى رابردوو له سنوورى گه‌رمیان هیچ حاڵه‌تێكى تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نه‌كراوه و بارودۆخى ناوچه‌كه به‌ره‌و كۆنترۆڵ بوون ده‌چێت.
د. سیروان محه‌مه‌د به‌رێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى گه‌رمیان به SNNی راگه‌یاند: “لە ئەنجامی 80 پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە گەرمیان کە ئەم بەیانییە 10ى حوزه‌یرانى 2020 ئاشکرا بوون، ھەمویان نێگەتیڤ واتا پاك دەرچوون”.
وتیشى: “دوێنێش 130 نموونەی دیکە بەھەمانشێوە نێگەتیڤ بوون و خاڵی بوون لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئه‌م ئه‌نجامانه‌ش ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت بارودۆخى ناوچه‌كه به‌ره‌و كۆنترۆڵ ده‌چێت، پێویسته هاووڵاتیان زیاتر پابه‌ندى ڕێنماییه‌كان بن”.
هاوکات د. هاوار وشیار به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌لار به SNNى راگه‌یاند؛ ڕه‌وشى تووشبووانى كۆرۆنا له سنوورى گه‌رمیان زۆر باشن و ته‌نها چه‌ند حاڵه‌تێكى كه‌م نه‌بێت هه‌ندێكجار ڕه‌وشیان ناجێگیر ده‌بێت و پێویستیان به چاودێرى و ئۆكسجینه و ئه‌وانه‌ش كه‌سانى به ته‌مه‌نن.
له ئێستادا له سنوورى گه‌رمیان نزیكه‌ى 90 حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌ن، به شێوه‌یه‌كى گشتى هه‌مووان ره‌وشى ته‌ندروستیان باشه.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
20 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
22 hours لهمهوپێش



