له‌سه‌ر لێدان له پۆلیسه‌كه‌ى كه‌لار به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ده‌كات

ئەدیب محه‌مه‌د، ئه‌و پۆلیسه‌ى كه هێرشى كرایه سه‌ر | فۆتۆ: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى گه‌رمیان
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
دواى ئه‌وه‌ى له گه‌رمیان له لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه له پۆلیسێكى هاتووچۆ درا و برینداربوو، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتووچۆ ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر مافى ئه‌و پۆلیسه لێدراوه وه‌رنه‌گیرێته‌وه ده‌ست له به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌كێشێمه‌وه”.
ئێواره‌ى دوێنى سێشه‌ممه 9ى حوزه‌یران، له شارى كه‌لار و له نزیك به‌شى پۆلیسى هاتووچۆى ناوشار له لایه‌ن هاووڵاتییه‌كه‌وه په‌لامارى پۆلیسێكى هاتووچۆ درا و برینداركرا.
له‌وباره‌یه‌وه رائید رزگار عه‌دنان، به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتووچۆى ناو شارى كه‌لار به (SNN)ى راگه‌یاند: “ئه‌و پۆلیسه‌ى لێيدراوه یه‌كێكه له پۆلیسه زۆر باش و جێبه‌جێكاره‌كانى یاسا و رێنماییه‌كانى هاتووچۆ له ناوچه‌كه، هاووڵاتییان له هه‌ڵسوكه‌وتى رێكوپێكى ئه‌و پۆلیسه ئاگادارن و زۆرترین خه‌ڵاتى رێزلێنان و ده‌ستخۆشى لێنراوه له‌به‌رامبه‌ر دڵسۆزى له كاره‌كه‌یدا”.
وتیشى: “ئه‌و گه‌نجه‌ى له پۆلیسه‌كه‌ى ئێمه‌یداوه ئێستا له زینداندایه و پۆلیسه‌كه‌ش له به‌رده‌م دادوه‌ر سكاڵاى تۆماركردووه، وه‌كو پۆلیسى هاتووچۆ هیچمان ناوێت تەنیا داواكارین یاسا ئیشی خۆی بکات و ئەگەر یاسا مافى ئەم کارمەندە وەرنەگرێت ئه‌وا من وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى هاتووچۆى كه‌لار ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه كارزان مه‌جید، به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى پۆلیسى هاتووچۆى گه‌رمیان به (SNN)ى راگه‌یاند: “دوای هێرشکردنە سەر کارمەندی هاتووچۆمان “ئەدیب محه‌مه‌د” و وەرگرتنی چارەسەر، لەئێستادا بەپێی راپۆرتی پزیشکی دۆخی کارمەندەکەمان جێگیر نییه”.
ئه‌و گه‌نجه‌ى له پۆلیسه‌كه‌ى داوه ماتۆڕسكیلى پێبووه و به وته‌ى پۆلیسى هاتووچۆ “هیچ سه‌ره‌تا و به‌ڵگه‌یه‌كى نه‌بووه، له كاتى لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا په‌لامارى پۆلیسه‌كه‌ى داوه”، لێدان له‌و پۆلیسه‌ی هاتووچۆش له ئاستى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ى به‌دواداهاتووه و له ئێستادا گه‌نجه‌كه به پێى مادده‌ى 414 له یاساى سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ى دۆسیه‌كه‌ى به‌رده‌وامى هه‌یه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى (SNN) كه‌سوكارى ئه‌و گه‌نجه داواى لێخۆش‌بوونیان كردووه، به‌ڵام پۆلیسى هاتووچۆ رازینه‌بوون به داواكارییه‌كه‌و داوایان كردووه یاسا رێكارى خۆى بگرێته‌به‌ر.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
13 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
16 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
16 hours لهمهوپێش



