ئامادەکاریی دەکرێت بۆ بانگهێشتکردنی مەسرور بارزانى بۆ پەرلەمان

پەرلەمانی-کوردستان
SNN-هەوراز ئەحمەد
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ڕایدەگەنێت “چەند پەرلەمانتارێک یاداشتێکیان ئاڕاستەى سەرۆکایەتى پەرلەمان کردووە سەبارەت بە بانگهێشتکردنى سەرۆکى حکومەت و جێگرەکەى و وەزیرى دارایى”.
ڕاهى ڕەهبەر، ئەندامى پەرلەمانى کوردستان بە SNNى ڕاگەیاند “لەدوای 7ى ئایارەوە پەرلەمانى کوردستان کۆنەبووەتەوە، ئێستاش کە دۆخى کۆرۆنا هەیە و چەند فەرمانبەرێکى پەرلەمان تووشى کۆرۆنا بوون، هیچ هەوڵێک نییە بۆ کۆبوونەوە”.
وتیشى: “هەوڵێک هەیە لەنێو فراکسیۆنە جیاجیاکانى پەرلەمان بۆ ئەوەى کۆدەنگییەک دروستبکرێت سەبارەت بە بانگهێشتکردنى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەت و قوباد تاڵەبانى جێگرى و ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایى و ئابوورى حکومەتى هەرێم بۆ پەرلەمانى
کوردستان لەسەر ئەو گرفتانەى کە ئێستا خەڵکى پێوەی دەناڵێنێت بەتایبەت گرفتى دابەشنەکردنى مووچە”.
لەبارەى هەڵوێستى فراکسیۆنى سەوز لە سەر ئەو بانگهێشتە؟ ڕاهى ڕهبەر وتى: “فراکسیۆنى سەوز پشتگیرى لەو هەوڵە دەکات، چونکە پێویستە حکومەت هۆکارى ئەو هەموو کێشەیە ڕوون بکاتەوە”.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
20 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
23 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
23 hours لهمهوپێش



