مانگە دەستکردەکان وێنەی کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئێرانی تۆماردەکەن

وێنەی مانگە دەستکردەکان
SNN
مانگە دەستکردەکانی ئەمریکا وێنەی کەشتییەکی فرۆکەڵگری ئێرانی تۆماردەکەن، کە وا پێدەچێت هێشتا تەواو نەبووبێت، ئەو کەشتییە هاوشێوەی کەشتییە فرۆکە هەڵگرەکانی ئەمریکایە، بەڵام کەمێک بچووکتر، بەمەش دۆخێکی پڕ لە پرسیار و گرژی لە ناوچەکەدا دروست دەکات.
وێنەی ئەم کەشتییە فرۆکە هەڵگرەی ئێران لە خلیجی عەرەبی و بەتایبەت لە بەدەر عەباس تۆمارکراوە، درێژی ئەم کەشتییە 198 مەترە بە پانی 48 مەتر، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت کە 16 فڕۆکەی سوپای ئێران بەسەر کەشتییەکەوەن.
ئەسۆیشەیدت پرێس ئاماژە بەوە دەکات کە ئێران دەیەوێت ئەم کەشتییە فرۆکە هەڵگرەی تایبەت بەخۆی بەکاربهێنێت، بۆ ئەوەی زیاتر دەسەڵات و هەژموونی خۆی لە ناوچەکەدا بسەپێنێت و هەڕەشەیەکی دیکەبێت بۆ سوپای ئەمریکا لە ناوچەکەدا.

More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
7 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
16 hours لهمهوپێش



