راپۆرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان: ئەو مووشەکانەی نران بەسعودیەوە ئێرانین
دیمەنی هەڵدانی موشەک لە یەکێک لە کەشتییە ئێرانیەکانەوە
SNN-
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجومەنی ئاسایشی ئاگادارکردۆتەوە ئەو مووشەکە کروز-انەی ساڵی پار دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیەی پێ کرایە ئامانج، دروستکراوی ئێرانن.
ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش رایگەیاندووە “چەندین کەلوپەل و پارچەی سەربازی دۆزراونەتەوە کە پسپۆری ئەمریکی پشکنینیان بۆ کردووە، هەمووی دروستکراوی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن”.
بەوتەی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، پشکنینی تەواویان بۆ مووشەک و فڕکە بێفڕۆکەوانەکان کردووە کە لە ساڵی پاردا بەکارهێنراون بۆ هێرش بۆ سەر پێگە نەوتییەکانی سعودیە، هەموویان ئێرانیی بوون.
چاوەڕێدەکرێت مانگی داهاتوو ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەم راپۆرتە تاوتوێ بکات و تائێستاش نێردەی ئێران لە یو ئێن هیچ لێدوانێکی لەسەر راپۆرتەکە نەداوە.
لەمانگی ئەیلولی ساڵی پاردا هێرش كرایە سەر دوو دامەزراوەی نەوتیی سەر بە كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیە لەناوچەكانی بەقیق و خەریس لەرۆژهەڵاتی سعودیە.
هاوکات رۆژی 14ی ئایاری ساڵی 2019 میلیشیای حوسییەكانی یەمەن بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بنكەیەكی نەوتیی سعودیەیان لە وێستگەی پاڵنەری نەوتیی رۆژهەڵات- رۆژئاوا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بۆمبڕێژكراو كردە ئامانج و بەهۆی بۆردوومانەكەوە ئاگرێك لە وێستگەی ژمارە 8 لە نزیك كەناراوەكانی رۆژئاوای سعودیە دروستبوو.
هەر ساڵی پار و لەمانگی تەمموزدا ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان تیمێکی ناردە سعودیە بۆ ئەنجامی لێکۆڵێنەوە لەسەر ئەو هێرشانە، کاربەدەستانی سعودیەش هەر زوو ڕایانگەیاند کە پاشماوەی مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کە لەو هێرشانە بەکار هاتوون، هی ئێرانن.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
5 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
5 hours لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
6 hours لهمهوپێش



