
کۆنگرەی رۆژنامەنووسی لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان
SNN-هەوراز ئەحمەد
لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان هۆشداری دەدات ئەگەر حکومەتی هەرێم بەدەم داواکارییەکەیانەوە نەچێت و پشتگوێ بخرێت نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا لە سنووری پارێزگای سلێمانی بایکۆت دەکەن.
هاوژین عوسمان سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای پزیشکانی کوردستان بە SNNی راگەیاند: “مۆڵەتی 48 کاتژمێر دەدەینە حکومەتی هەرێم کە مووچەی کارمەندانی تەندروستی دابەش بکات”.
وتیشی: “ئەگەر لەو ماوەیەدا مووچەی کارمەندانی تەندروستی دابەشنەکرێت، لە سەرتاسەری ناوەندەکانی تەندروستی بە نەخۆشخانەکانی کۆرۆناشەوە، بایکۆتی دەوام رادەگەیەنین”.
ناوبراو ئاماژەی بە خراپی رەوشی کارمەندانی تەندروستی کردووە و رایگەیاندووە: “تا ئێستا دەوروبەری 100 پزیشک و کارمەند و شۆفێری ئەمبوڵانس لە پارێزگای سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوون، ئێمە لە شەڕێکی راستەوخۆداین دژ بە کۆرۆنا”.
ئەوەشی خستەڕوو: “حکومەت کێشەی زۆرە، بەڵام پێویستە سەرەتا کێشەکانی کەرتی تەندروستی چارەسەربکات چونکە کەرتی تەندروستی کێشە و گرفتی زۆرە و لە ئێستادا بەهۆی ئەم بارودۆخەوە بەتەنیا داواکارییەکانمان لە مووچەدا کۆکردووەتەوە”.
سەبارەت بە قەزا و ناحیەکانی پارێزگای سلێمانی، هاوژین عوسمان وتی: “زۆربەی نەخۆشخانەکان داخراون و ئەوانەشی کە بە کراوەیی ماونەتەوە کارمەندانی تەندروستی بە تەکلیف لەسەر کارەکانیان ماونەتەوە”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
48 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


