
گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: SNN
SNN – هه‌وراز ئه‌حمه‌د
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر چوار تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا له سلێمانى گیانیان له‌ده‌ستدا.
یاد نه‌قشبه‌ندى، وته‌بێژى ته‌ندروستیی سلێمانى به (SNN) راگه‌یاند: “به‌یانى ئه‌مڕۆ چوار تووشبووى ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا”.
وتیشى: “یه‌كێك له تووشبووه‌كان له نه‌خۆشخانه‌ى ئاسا گیانى له‌ده‌ستداوه، ئه‌وانه‌ى تریش له نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید ئاسۆ و نه‌خۆشخانه‌ى شه‌هید هێمن (جمهورى) گیانیان له‌ده‌ستداوه”.
له‌باره‌ى ته‌مه‌ن و ورده‌كارى قوربانییه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “كۆچكردووه‌كان سێ پیاو و یه‌ك ژنن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 60 بۆ 70 ساڵاندایه”.
له ئێستادا پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان له پله‌ى یه‌كه‌مدایه له‌ڕووى به‌رزى رێژه‌ى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا، له‌سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسه‌كه له‌كۆى 2005 تووشبووى هه‌زار و 86 تووشبوو له پارێزگاى سلێمانى تۆماركراون.
هاوكات سه‌باح هه‌ورامى، به‌ڕێوه‌به‌رى ته‌ندروستیى سلێمانى رایگه‌یاند: “بەداخەوە چوار تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، دوو پیاوی تەمەن 71 و 57 ساڵ و دوو ئافرەتی تەمەن 75 و 68 ساڵ کە سێ لەوان لە شاری سلێمانی و یەك لە قەزای چەمچەماڵ دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6 hours لهمهوپێش -
6 hours لهمهوپێش



